کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له کوردستان له جیاتی لێکۆڵینەوە لە تاوانبارانی سووکایەتی پێکردن وگیانلەدەستدانی کچێکی کورد له مه‌هاباد که‌وتوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی شاره‌که.
جێگری ئهمنیهتیو سیاسیی پارێزگای ورمێ له کاردانه‌وه به ڕووداوه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی مههابادو ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵکه‌که به سووکایه‌تیی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له خه‌لکی مه‌هاباد ده‌کا که ئیدی چاوه‌ڕوان مه‌بن سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌رمایه‌دانان ڕوو که‌و شاره بکه‌ن.
عه‌لیڕه‌زا رادفه‌ر به خۆدزینه‌وه له به‌رپرسایه‌تیی کار‌و کردوه قیزه‌ونه‌کانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ئه‌و شاره ده‌رحه‌ق بهخهڵکو شاری مه‌هاباد ده‌ڵێ خه‌ڵکی مه‌هاباد ئاوا ده‌یه‌وێ سه‌رمایه بۆ شاره‌که‌ی ڕاکێشێ!
ناوبراو له وتووێژ له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ” بوڕنا”دا که‌وتۆته پاکانه‌کردن بۆ تاوانباری سه‌ره‌کیی ڕووداوی په‌لامار بۆ ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر فه‌ریناز خوسرهوانیو ئیدیعای ئه‌وه‌ی کردوه که ناوبراو نه‌یویستوه ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر فه‌ریناز، به‌ڵکوو خوازبێنی لێکردوه.
ڕادفه‌ر ده‌ڵێ دوای ئه‌وه‌ی فه‌ریناز وه‌ڵامی” نا”ی به‌و داوایه داوه‌ته‌وه به‌په‌له ویستوویه‌تی ژووره‌که به‌جێ بێڵێ، به‌ڵام لاقی ههڵخلیسکاوهو له په‌نجه‌ره‌ڕا به‌ربۆته‌وه‌و گیانی له ده‌ست داوه.
ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له خه‌ڵکی مه‌هاباد کردوه که به‌و کاردانه‌وه‌یه کۆسپ ده‌خه‌نه سه‌ر رێی بووژاندنه‌وه‌ی شاره‌که‌و رێگری له سه‌رمایه‌دانان له‌و شاره‌دا.
جێگری ئهمنیهتیو سیاسیی پارێزگای ورمێ له درێژه‌دا ئیدیعای ئه‌وه ده‌کا هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم به هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی نه‌کردوه‌و که‌سیان سه‌رکوت نه‌کردوه، ئه‌وه له حالێک دایه که سه‌دان ویدیۆو وێنه‌ی بریندارانی ده‌ستی په‌لاماری هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم له میدیاکان‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و بڵاو ده‌بنه‌وه.
شایانی باسه به ده‌یان که‌س له خۆپیشاندانه‌که‌ی ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی به‌رده‌م هۆتێلی تارا له مه‌هاباد به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم بریندار بوون که زۆریان له ترسی گیران ئاماده نه‌بوون سه‌ردانی ناوه‌نده پزیشکییه‌کان بکهنو له ماڵان‌دا چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ ده‌کرێ که بارودۆخی ژماره‌یه‌ک له‌وان مه‌ترسیداره.