بەشێکی دیکە لە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دیواندەرە، بە بۆنەی ساڵرۆژی تێرۆری شەهید قاسملووی ئاشتیخوازەوە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ئەمساڵ بۆ دەووهەمین جار و بە شێوەیەکی بەرچاو، لە چەند شوێنێکی دیکەی شاری دیواندەرە، بە بڵاوکرانەوەی تراکت و وێنەی شەهیدان، رێزیان لە یادو ناوی رێبەری شەهیدی حیزبەکەیان، شەهید دوکتور قاسملوو گرت و بۆ جارێکی دیکە بە دوژمنیان سەلماندەوە کە رێبوارانی رێگاو رێبازی شەهید قاسملوو و سەرجەم شەهیدان، کۆڵ نادەن و لە بڕینی ئەم رێگایەدا بەردەوامن.
ئەو گەڕەک و شوێنانەی تێکۆشەرانی ئەرک وەخۆگری ناوچەی دیواندەرە لەم شارەدا چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە:
پارکی میللەت، مەیدانی بەسیج و وروودیی شار، مزگەوتی سەلاحەدینی ئەیووبی و گەڕەکی زۆراوا، شارەکی ئەندێشە، تەپەی شێر عەلی و زۆرێک لە کۆڵان و بازار و ماڵان.
بۆ جارێکی دیکەیش کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری دیواندەرە دەکات و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.