سه‌رنگون له ئاستانه‌ی سه‌نگ و سیاسات
ساتێک به خوێنه‌وه، خه‌مه‌کانمان بخوێننه‌وه
له خۆی ماندووتره گوچانهکهی
له خۆی تینووتره شاخی ژێر پێ و
دووباره له خۆی زامدارتره بلۆقی نێو له‌پ!
چی بێده‌نگییه، ئه‌گه‌ر یه‌کبگرن
نابنه ئه‌م هاواره، وا ته‌ریک وکپ
ئاره‌قه‌ی لێده‌ڕژێ و تێر تێر ده‌مرێ
له مێژووی کۆڵبه‌ری به‌ملاوه
نان،
ده‌بێ به حه‌وت ئاو بشوردرێتهوه،
ئاو ده‌بێ پێداچوونه به خۆی بکا و،
مرۆڤ ده‌بێ
به کۆڵه‌پشتیی حهیاچوونەوە، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئەشکەوت!
ئا ئه‌م جامهنهش
جێی سه‌رنجه ..
هه‌م ده‌بێ ئاره‌قه وخوێنی پێشمه‌رگه له به‌ر بکا
هه‌م ئازاری پشتی کۆڵبه‌ر بشارێته‌وه.
ئه‌م پیاوه،
که سهرنگۆنه له نێوانی سه‌نگ و سیاسات و نان
خۆی بۆ چه‌ند چرکه بوو به جێی سه‌رنج
ئاخۆ کێ ناز شێواویی سێ منداڵی چاوه‌ڕێ بنووسێ …!؟
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە ٧٠٥.