له حاڵێکدا لاوانی شاری مه‌هاباد له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ڕایان گه‌یاندوه له چوارچرا‌و له به‌ر ده‌رکی هۆتێله سووتاوه‌که‌ی تارا درێژه به ناره‌زایه‌تییه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن، هه‌واڵه‌کان له‌و شاره باس له‌وه ده‌که‌ن دۆخێکی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاردا زاڵ کراوه.
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له شاری مه‌هاباد له دۆینێ ئێواره‌وه شاڵاوی گرتن‌و ده‌سبه‌سه‌رکردنی لاوان‌و هه‌ڵسووراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نییان ده‌ست پێکردوه‌و دۆینێو ئه‌مڕۆ به سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌یان به‌تۆمه‌تی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌که‌ی دۆینێ پێنجشه‌ممه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد زۆربه‌ی ئه‌و گرتن‌و بردنانه بۆ شوێنه نادیاره‌کان سه‌ره‌ڕۆیانه‌و بێ پێبوونی بڕیاری دادگا بووه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی بریندارانی ته‌قه‌و هێرشه‌که‌ی دۆینێی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵک له ترسی گیران‌و ده‌سبه‌سه‌رکردنیان له ماڵان چاره‌سه‌ریی پزیشکییان بۆ دهکرێو بارودۆخی سڵامه‌تیی زۆر له‌وان ناجێگیره‌و که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هێزی تایبهتو سه‌رکوتگه‌ر له شاره‌کانی بۆکانو مههابادو نه‌غه‌ده‌وه به‌ڕێی مه‌هاباد کراوه.