بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ چوارکەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر گیانیان لە دەستداوە.
رۆژی ١٥ی پووشپەڕ بنەماڵەی کەریم ئازادی خەڵکی حاجیاوای ناوچەی ئەحمەد کوڕی بۆکان لە ڕێگای بۆکان بۆ میانداو، تووشی ڕوودای پێکدادانی ماشین دەبن و، ٤ کەس لەو بنەماڵە بەناوەکانی؛ عسمەت بایزیدزادە،زەهرا حاجی قادری ، فەرزاد ئازادی ،سەبا ئازادی گیانیان لە دەست دەدەن و، هەروەها كەریم ئازادی بە توندی بریندار بووە.
بەم بۆنەوە بە ناوی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵی کەریم ئازادی دەکەین.