حاجی عه‌لی تابناک، که‌سایه‌تیی جێی ڕێز و خۆشه‌ویستی شاری بۆکان به‌هۆی پیری و به‌ساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
حاجی عه‌لی تابناک که ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٥ی پووشپه‌ر کۆچی دوایی کرد، له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیدا به بیر و باوه‌ڕه‌وه تێکه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشی ساڵی ٤٦-٤٧ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو.
ئه‌و که گۆشکراوی بیری کوردایه‌تی و نیشتماندۆستی بوو، منداڵه‌کانیشی هه‌ر به‌و ڕووحه نه‌ته‌وه‌ییه بارهێنا و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو کوڕه‌که‌ی قادر و نادر تابناک ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌ڵبژێرن و ساڵانێک خزمه‌ت به جووڵانه‌وه و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به چاوی ئه‌مه‌گ و وه‌فاوه ده‌ڕوانێته خزمه‌ته‌کانی حاجی عه‌لی تابناک و فیداکاریی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی له خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات‌دا و، خۆی به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانێ.