له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له ناوچه‌ی قاسمه‌ڕەشی سه‌رده‌شت كه‌سێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ١٥ی پووشپه‌ڕ له سنووری قاسمه‌ڕه‌شی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت كه‌سی به ناوی مه‌ناف سه‌نایی، ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ كوڕی باپیر له‌گه‌ڵ وه‌ڵاخه‌كه‌ی وه‌سه‌ر مێنی چێندراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كه‌وێ و لاقی ڕاستی به توندی بریندار ده‌بێ.
ناوبراو پاش برینداربوونی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رده‌شت و پاشان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌هاباد و له‌وێشه‌وه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێ ده‌گوزرێته‌وه.
به‌پێی قسه‌ی كه‌سانی نزیك به ناوبراو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینه لاقی ڕاستی په‌ڕیوه و لاقی چه‌پیشی هێندێك پڕیشكه‌ی به‌ركه‌وتووه.
لە درێژەی ئازارەکانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کە تەقینەوەی مین و، تەقەکردن لە کاسبکارانی کورد بۆتە بەڵایەک بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە، شەوی ١٥ی پووشپەڕ، هێزە ئینتزامییەکان جێگر لە پاسگای”قەرەجەی” نزێک لە کانی خوای شاری پیرانشار تەقەیان لە دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی”موحسێن ڕشە شیلانی” کوڕی مەلا محەممەد و “تاهێر” کرد و لەو ڕووداوەدا بە سەختی بریندار بوون.
لە درێژەی قوربانی‌دانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لەسەر سنوورەکان چەند ڕۆژ پێش، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی “زورار محەممەدی” کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت کە به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران بریندار و دوای چەند ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.