له درێژه‌ی ئێعدامه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ٤ به‌ندكراوی دیكه له زیندانی ورمێ ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٤ به‌ندكراو كه به تۆمه‌تی پێبوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی ئه‌و زیندانه گواسترابوونه‌وه و سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕو له زیندانی ورمێ ئێعدام كران.
ئێعدام‌كراوه‌كان بریتین له خیره‌ئه‌دین مه‌شمول، سۆفی كوله‌نك زاده، خه‌لیل خه‌لیلی كوسی و مێعراج ڕه‌شیدی.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه به‌دوای مانگی ڕه‌مه‌زان‌دا شه‌پۆلی ئێعدامكردنی تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی پێكردوه، مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له حاڵی تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی پێداچوونه‌وه به قانوونی ئێعدامكردنی تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر دایه.
نوێنه‌رانی مه‌جلیس پێشتر داوایان له ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردبوو كه هه‌تا تاوتوێكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، ئێعدامكردنی ٥ هه‌زار كه‌س له تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوه‌ستێنن به‌ڵام ده‌زگایی قه‌زایی گوێی له قسه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس نه‌بووه و خه‌ریكی ئێعدامكردنی ئه‌و تاوانبارانه‌یه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ڕابردوو دوو به‌ندكراویكی دیكه له زیندانی مه‌راغه ئێعدام كران.
شایانی باسه كه ماشێنی ئێعدامی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌دوای ته‌واوبوونی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ستی پێكردووه و له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌ندكراوانیان به تاك و كۆ ئێعدام كردوه.