شۆڕش ته‌هماسبی، به‌ندكراوی فه‌رهه‌نگیی كورد له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه له بارودۆخێكی باش‌دا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ، شۆڕش ته‌هماسبی كه له سه‌ره‌تای ڕێبه‌ندانی ساڵی 95 بۆ تێپه‌ڕكردنی حوكمه‌كه‌ی خۆی ته‌حویل زیندانی سنه دابوو ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و چه‌ند ڕۆژێكه له‌و زیندانه‌دا بارودۆخی هیچ باش نییه.
ناوبراو چه‌ندین جار له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه لێكراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌ش دراوه، دوایین جار ڕۆژی ڕۆژی ٢٠ بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٩٥ ده‌سبه‌سه‌ركرا. ساڵی ٩٤ له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری سنه حوكمی یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیریی و ٢ ساڵ زیندانی ته‌علیقیی بۆ بڕایه‌وه، ئه‌و كات تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئاسایشی نیشتمانیی وه‌پاڵ درا و له له سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٥ له دادگای پێداچوونه‌وه له شاری سنه حوكمه‌كه‌ی بۆ یه‌ك ساڵ و یه‌ك ڕۆژ وه‌ك خۆی ته‌ئید كرایه‌وه.
ناوبراو ساڵی ١٣٦٢ له شاری سنه له دایك‌بووه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژینگه‌پارێزی و فه‌رهه‌نگیی و، له چالاكی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره بووه. ماوه‌یه‌كیش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌رمێهری كوردستان بووه و هاوكاریی ئه‌نجومه‌نی شاهۆ كه له بواری لاوان چالاكه، كردبوو.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێشتریش له جۆزه‌ردانی ٨٧ و جارێكی دیكه‌ش له ساڵی ٩٠ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان بانگ وده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.