به قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ١٢ میلیۆن كه‌س له ئاستی ئێران‌دا له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگه‌یاند كه بارودۆخی خه‌ڵكی ئێران زۆر ناله‌باره و به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوا، به‌پێی ئاماره‌كان له ئاستی ئێران‌دا زیاتر له 12 میلیۆن كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان. هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د موخبیر دزفولی، سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌ڵێ ٢٥ بۆ ٣٠ میلیۆن كه‌س له ئاستی ئێران‌دا به هه‌ژاری ده‌ژین.
ناوبراو ویڕای ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ژاریی خه‌ڵك، سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئێران له بواری سه‌رچاوه ژێرزه‌وییه‌كان و سامانهكانه سروشتییه‌كان گوتی، ده‌بێ خه‌ڵك ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێ پێش ئه‌وه‌ی كه تووشی هه‌ژاری بن و له‌وه زیاتر چاویان له ده‌ستی خه‌ڵكی دیكه نه‌بێ.
هه‌روه‌ها دزفولی ده‌ڵێ، هیچ شتێك له‌وه سه‌ختتر نییه كه كه‌سێك ٣ ساڵ ژنی ماره كردوه بۆ ٢ میلیۆن تمه‌ن مهعتهله یا كه‌سێكه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه له جیاتی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ی بكرێ پاره‌ی ڕه‌هنی خانوو بدا!
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه وڵاتێك به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی بۆ ده‌بێ به‌و شێوه‌یه ئیداره بكرێ!
كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ كات ئاماری ورد و ده‌قیق سه‌باره‌ت به دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران كه بۆخۆیان له دروستكردنی ده‌ستیان هه‌یه بڵاو ناكه‌نه‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش په‌رویز فه‌تاح، سه‌رۆكی كومیته‌ی ئیمداد ڕایگه‌یاند كه له ئاستی ئێران‌دا ١١ میلیۆن كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان.
له لایه‌كی دیكه عه‌لی ئه‌كبه‌ر سه‌یاری، جێگری وزیری ته‌ندروستی، ده‌رمان و فێركردنی پزیشكی ڕایگه‌یاندبوو كه زیاتر له 25 میلیۆن كه‌س له ئێران نانیان نییه بۆ خواردن و ئه‌و ئاماره‌ش وه‌زاره‌تی خۆشبژێویی ته‌ئیدی كردوه.
به‌قسه‌ی ئه‌و كومیته‌یه، هه‌قده‌ستی ساڵی ٩٦، سه‌به‌تی ژیانی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی ٣كهسهی كرێكاران، ٢ میلیۆن و ٤٨٠ هه‌زار تمه‌نه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكاران بۆ ئه‌مساڵ ٩٣٠ هه‌زار تمه‌ن دیاری كراوه و زۆر جارانیش وه‌دواده‌كه‌وێ و، له كاتی خۆیدا پێیان نادرێ.