چالاکانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕوانسەر لە ٢٨ ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملووی نەمردا، وێڕای مەحکووم كردنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، یادی گەورە رێبەری خۆیان بەرز راگرت.
لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵدا، کە هاوکاتە لە ٢٨ ساڵەی تێرۆری رێبەری ناودار، شەهید دوکتور قاسملوو، تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری روانسەر بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی خاوەن هەڵوێستی دێموکرات لە ڕوانسەر بە بڵاوکردنەوەی سەدان تراکت و وێنەی شەهیدی دوکتور قاسملوو، جارێکی دیکەیش بە گوێی دوژمنانیاندا دایەوە کە خەڵکی کوردستان تاوان وییەن لە بیر ناکەن و، هەروا درێژەدەری رێگای رێبەرە شەهیدەکەیانن.
ئەو شوێن گەڕەکانەی کە چالاکانی شاری روانسەر تێکۆشانی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەبردوون، بریتین لە:
گەڕەکەکانی، مهاجرین، فەرهەنگیان، شەهرەکی وەیسی قەرەنی، زەمینی شاری و، شەقامەکانی کامڕان و بەهار.
بە بۆنەی تێکۆشانی تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە لە شاری ڕوانسەر، کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماندوونەبوونیان لێ دەکات و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.