له حاڵێکدا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به زاڵکردنی که‌شی ئه‌منیه‌تی له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان زراویان له هه‌ستانی خه‌ڵک چووه، خه‌ڵکی کوردستان بڕیاریان داوه سه‌عات ٥ ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به کاتی ئێران بێنه سه‌ر شه‌قام
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیری کوردستان‌و کورد له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان بڕیار دراوه سه‌عات ٥ بۆ پشتیوانی که خوشک‌و براکانیان له مه‌هاباد بێنه سه‌ر شهقامو هاوویستو هاوهه‌ڵوێست سیاسهتو ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی‌و مۆره‌و به‌کرێگیراوه‌کانیان مه‌حکووم بکه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتی و زانیارییانه‌ی په‌یامنیرانی کوردستان‌و کورد بۆیان ناردووین قه‌راره سه‌عات ٥ ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سنه که مه‌یدانی ئیقباڵ، له مه‌هاباد له چوارچرا، له بۆکان له مه‌یدانی فه‌رمانداری، له سه‌قز له مه‌یدانی هه‌ڵۆ و له شاره‌کانی مه‌ریوان، سه‌رده‌شت، شنۆ، پیرانشار، کامیاران، دێولان‌و کرماشانیش له مه‌یدانی سه‌ره‌کیی شار کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌ڕێ بخرێ.