ئه‌ندامێكی مه‌جلیسی شواری ئیسلامی سه‌باره‌ت به قیرانی گۆلی ورمێ گوتی، ژیانی ١٢ میلیۆن كه‌س له‌و ناوچه‌یه به قه‌یرانی ئه‌و گۆله به‌ستراوه‌ته‌وه.
حه‌زره‌تپوور، ئه‌ندامی مه‌جلسی شورای ئیسلامی له ورمێ گوتی، ئه‌و ئامار و ڕه‌قه‌مانه‌ی كه ئێوه له‌سه‌ر مێزی كاره‌كانتان ده‌یبینن له‌گه‌ڵ دقسه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه كه له نزیكه‌وه هه‌ست به ناله‌باریی ژیان و ئاو هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن جیاوازی زۆر هه‌یه.
ناوبراو وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌و قه‌یرانه كه ئه‌گه‌ر به ئه‌منیه‌تی بوونی هه‌یه گوتی، ه‌ی ئێستا لێره وه‌ستاوه ده‌مهه‌وێ ده‌نگی ئێوه بۆ مه‌جلیس شورای ئیسلامی به‌رمه‌وه و ژیانی ١٢ هه‌زار كه‌س له مه‌ترسی ڕزگار ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران چۆن باس له ڕه‌وتی وشكبوونی گۆلی ورمێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، له پانتایی ٥١٧ كیلۆمیتری چوارگۆشه له ساڵی ٩٥ بۆ ٢ هه‌زار و ٢٨٨ كیلۆمیتری چوارگۆشه گه‌یشتووه.
ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه كه‌مكردنی سروشتیی ئاوی گۆله‌كان كه 7 سانتی‌میتره به‌ڵام له گۆلی ورمێ نائاساییه و ٢٠ سانتمیتر كه‌می كردوه و ده‌بێ تا كۆتایی مانگی گه‌لاوێژ چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی ٥٠ سانتمیتری ئاوی ئه‌و گۆله بین.
.