پارێزگای ئیلام له ئاستی ئێران‌دا بێكارتین ناوچه‌ی ئێرانه و زۆرینه‌ی لاوان و خوێنده‌وارانی زانكۆی ئه‌و پارێزگایه بێكارن.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی گه‌مارۆ و قه‌یرانه ئابوورییه‌كان، دیاره‌ی بێكاری به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه و به تایبه‌ت ناوچه‌كانی كوردستان.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایته حكوومه‌تییه‌كان، بێكاری و گیروگرفته‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ژاری به گرینگ‌ترن هۆكاره‌كانی تاوان له ئێران ده‌زانن، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێندكارانی بێكار و تووشبوون به تاوانه‌كانی به یه‌كه‌وه به‌سته‌وه و گوتی، به‌هۆی بێكارییه كه تاوانه‌كان ڕوو له په‌ره‌سه‌ندن دان.
حه‌شیمه‌تی لاوانی پارێزگای ئیلام له شاری ئابدانان كه زۆربه‌یان خوێندنی كاردانی، كارناسی و كارناسیی باڵا و ته‌نانه‌ت دوكتورایان له زانكۆ گه‌وره‌كان وه‌رگرتووه به‌ڵام ئێستا بێكارن.
به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی شیاو له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا خوێنده‌وارانی زانكۆ له شاره كورده‌كان ئێستا له هوتێل و رستورانی شاره گه‌وره‌كان خه‌ریكی كاركردنن.
به‌شێكی دیكه‌ی خوێندكارانی زانكۆ به‌هۆی بێكاری ڕوویان له جوتیاری و ئاژه‌ڵداری كردوه و به‌شێكی دیكه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ی كه هیچ كارێكیان نییه خۆیان به سه‌رباری ماڵی ده‌زانن و ناچار ڕوویان له شاره‌كانی دیكه كردوه خه‌ریكی كاروكاسبین.