بەشێکی دیکە لە دارستانه و لێڕەواوەکانی زاگرۆس بە هۆی ئاگرەوە سووتان.
لە درێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٣ پووشپەر، نزیکەی ٢٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی گوندی گاگل و سەوڵاوا لە نزیک کارگەی ئاردی ئەو شارە ئاگریان تێبەربوو.
ئەو ئاگر بە هاوکاریی خەڵکی گوندی گاگل و گوندەکانی دەورووبەر و ئەنجوومەنی سەوزی چیا کونتڕۆڵ کرا.
هەر لەو پەیوەندییەدا، لە هەمان ڕۆژ دارستانەکانی دەورووبەری گوندی”سەرەدەرە” سەر بە شاری پاوە ئاگری تێبەردرا و خەساری بە ژینگە و لەوەڕگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە و بە هاوکاری خەڵک و ئەنجومەنی “ژیوار”ی شاری پاوە کونتڕۆڵ کرا.
دارستانەکانی دەورووبەری گوندی”شمشێر” لە لایەن کەسانێکی نەناسراوە ئاگری تێبەر درا و زەرەر و زیان لە دارستانەکانی ئەو گوندە دا.
ئەو ئاگرکەوتنەوانە لە مێژ ساڵە بە شێوەی ئاشکرا لە لێڕەوارەکانی زاگرۆس دەستی پێکردووە و ساڵانه بە هۆی سووتانی دارستان و لەوەڕگەی ناوچەکانی کوردستان بەشێکی زۆر لە شوێنێ حەوانەوەی گیانلەباران و ئیکوسیستمی ناوچەکە لەناو دەچێ.
هاووڵاتییانی کوردستان لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەو ئاگرکەوتنەوانە دەستکردن و تەنیا لە لایەن ئەندامانی سپای پاسدارانەوە بۆ تێکدانی ژینگە و سروشتیی کوردستان ئەنجام ئەدرێ.