ماوەی چوار مانگە کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئەمەش کێشە و گرفتی بۆ ئەو کریکارانە دروست کردووە.
بە پێی ماڵپەڕی “زریوار خبر”، کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە، لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووە هەتا ئێستا هیچ مووچەیان وەرنەگرتووە. ئەگەری وەدەرنانیان لە سەر کارەکەیان و بێکار بوونیان هەیە هەر بۆیە ناوەێرن ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن.
بە قسەی یەکێک لە کرێکاران، نە تەنیا ماوەی چوار مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە، بەڵکوو تەنانەت جێژنانە و پێشینەی کاریی ساڵی نوێیشیان وەرنەگرتووە.
بەشێک لە کڕیکاران بە شێوەی ڕۆژکار کار دەکەن لە ترسی دەرکران لە سەر کارەکەیان ناتوانن باسی کێشەکانیان بکەن یا لە دامەزراوە کرێکارییەکان لە ڕێگای ڕاگەیەنە گشتییەکانەوە بەداوچوونی بۆ بکەن.