کچێکی لاوی خه‌ڵکی شاری سنه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشکی گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد دڵنیا ره‌حیمی، کچی محه‌ممه‌د دانیشتووی گه‌ڕه‌کی ٢٥ ی سنه ( کاراموزی) ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی خواریی لووت‌و کێشه‌ی هه‌ناسه‌دان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ” توحید”ی شاری سنه‌ی کردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته پزیشکه‌کان پێش له نه‌شته‌رگه‌ری ناوبراوی ” ئێکۆ”یان لێ وه‌رنه‌گرتوه‌و له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریشدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ماری نێو لووتی ئه‌ویان نه‌به‌ستوه، خوێن گه‌ڕاوه‌ته‌وه مێشکی. دواتر له‌به‌ر ته‌عتیلیی ڕۆژی جومعه‌و شه‌ممه پزیشکهکانو به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه دڵنیایان پشتگوێ خستووه‌و ناوبراو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٣ ی بانه‌مه‌ڕ به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
دڵنیا ره‌حیمی خوێندکاری زانکۆی کوردستان له سنه بوو.
مه‌رگی ئه‌و کچه خوێندکاره ل شاری سنه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشکی له حاڵێک دایه که چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌و ڕووداوه ئەحمەد فەرامەرزی، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵكی ناوچەی “نه‌نوور”ی بانە بەهۆی لێدانی دەرزی گیانی لەدەست.
ناوبراو بەهۆی زگئێشه بردراوەتە یەكێك لە بنكە تەندروستییەكا و پزیشكی ئەو بەشەش دەرزییەكی ئازاری لێداوەو دڵی لە لێدان کەتووە. هه‌روه‌ها ماوەیەک لەمەوبەریش ژنێکی دووگیانی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی هەڵەی پزیشکی‌و لە ژووری نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی سەردەشتدا ویڕای کۆرپه ٩ مانگه‌که‌ی گیانی لە دەست دا