به‌شێک له چالاکانی فه‌رهه‌نگی پارێزگای کرماشان بۆ جێبه‌جێی کردنی ماده‌ی ١٥ له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران، واتا مافی خوێندن و نووسین به زمانی دایک، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌مپه‌ینێکیان پێک‌هێناوه.
ئه‌و که‌مپه‌ینه که له گه‌ڵ به‌شداریی به‌رفه‌راوانی چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان ڕووبه‌ڕوو بووته‌وه، خوازیاری جێبه‌جێی کردنی مافی خویندن ونووسین له خوێندنگه‌کان و قوتابخانه‌کانی پارێزگای هه‌ره گرینگی کرماشانه و، تائێستا پتر له ٣٥٠٠که‌س به مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردن ناوی خۆیانیان له‌و که‌مپه‌ینه تۆمار کردوه.
یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی که‌مپه‌ینی خوێندن ونووسین به‌زمانی کوردی له کرماشان، به ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان وکوردی ڕاگه‌یاند؛ که نیزیک به 8مانگه به هاوفکری و خه‌مخۆری چالاکانی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی به مه‌به‌ستی بایه‌خ‌دان به پرسی زمانی دایک و، وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کرماشان له مافی شارۆمه‌ندی خۆیان، که‌مپه‌ینێکمان وه‌ڕێخستووه که بتوانین به پاڵپشتی به‌رفراوانی خه‌ڵکی کوردستان و به ده‌رکردنی داواکاری و به‌یاننامه‌ی واژۆکراو، ده‌نگی خۆمان به ناوه‌نده پێوه‌ندی‌داره‌کان بگه‌ێنین.
شایانی باسه پارێزگای هه‌ر گرینگی کرماشان به مێژووی خۆی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی له فه‌رهه‌نگ وزمانی بێگانه دراوه، به‌ڵام چه‌ندین ساڵه به هاتنه مه‌یدانی چالاکانی مه‌ده‌نی وفه‌رهه‌نگی و، پاڵپشتی وهانده‌ری لایه‌نه سیاسییه شوناسخوازه‌کان، ئه‌و پارێزگایه له باره‌ی گرینگی‌دان به ئه‌ده‌ب و زمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه رۆژبه‌رۆژ له گه‌شه کردن دایه.