تێکۆشەرانی سەر بە رێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دیواندەرە، لە شێوەی چالاکیی تەبلیغیدا، یادی ٢٨ ساڵەی تێرۆری رێبەری ناوداری کورد، شەهید دوکتور قاسملوویان بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری دیواندەرە شەوی سێشەممە، ١٤ی پووشپەڕ، بە بڵاوکردنەوەی سەدان تراکت و وێنەی رێبەری شەهید، دوکتور قاسملوو، لە چەندین شوێنی ئەم شارە، بۆ جارێکی دیکە سەلماندیان لە “شەهید دوکتور قاسملوو لە رێبازیدا هەمیشە زیندوویە”و لە بیری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و رێبوارانی تا سەری ناچێتەوە.
ئەو شوێن و گەڕەکانەی لە تێکۆشەرانی ئەرک وەخۆگری دێموکرات لە شاری دیواندەرە تێکۆشانی تەبلیغییان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵرۆژی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملوو، چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەبردووە، بریتین لە:
شەهرەکی بێهداشت، جادەی سەرقەڵا، پارکی میللەت، سەرەوەی پاری میللەت، مزگەوتی خومەینی، سەرەوەی پارکی میللەت، شەقامی ١٦ میتری، شەهرەک و باشگای ئەندیشە، مەسکەنەکانی فازو ئەندیشە، گەڕەکی زۆراوا، شەقامی ساحلی.
بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری دیواندەرە دەکات و سەرکەوتنیان لە ئەرکە پێئەسپێردراوەکانیاندا بۆ بەئاوات دەخوازێ.