بە پێی هەواڵێک کە لەشاری سەردەشتەوە بە دەستمان گەیشتووە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ لە رووداوێکی هاتوچۆ, سیامەند شێخانی تەمەن ٢١ساڵان خەڵکی سەردەشت لە هەڕەتی لاویەتیدا گیانی لەدەستدا.
ناوبراو برای حەسەن شێخانی”یە کە ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانە.
لەدەستدانی هەرکام لە ئەندامانی بنەماڵە بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەنگەری خەبات و دوور لە زێد و خاکی خۆیان و بنەماڵەیان دەژین خەمێکی بەژان و ئازارترە، هەربۆیە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی شێخانی، بەتایبەتی هاوڕوێ حەسەن شێخانی دەکا و، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە هاوخەم دەزانێ.