به‌ندكراوێكی كورد به تۆمه‌تی سیاسی حوكمی ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخراوه‌یی بۆ خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقیی به‌ندكراوێكی كورد به ناوی بێهزاد مه‌حموودنژاد كوڕی عوسمان زیاد كرا.
ناوبراو ڕۆژی ٢١ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له ورمێ به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكم درابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ناوبراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، پارێزه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌سه‌ر داوای بێهروز له ترسی ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كه‌ی له‌وه زیاتر نه‌بێ، داوای پێداچوونه‌وه‌ی به حوكمه‌كه‌یدا نه‌كردوه. دادگای شۆڕش تا ڕۆژی ١ی ئه‌و مانگه‌ی مۆڵه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی پێ‌درابوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٥ له ده‌رووبه‌ری ئاواییه‌كانی قه‌سریك و هه‌شتیانی سه‌ربه سۆماو برادۆست له ٧٠ كیلیۆمیتریی شاری ورمێ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان كه له ماشێنێكی شه‌خسیدابوو ته‌قه‌ی لێكرا و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه به ناوی ئه‌ركان سه‌عیدی كوڕی شه‌وقی خه‌ڵكی ئاوایی گیچی بوو، ناوبراو كوژرا و بێهزادیش به برینداری ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
بێهزاد مه‌حمودنژاد خه‌ڵكی ئاوایی كیچی پاش برینداربوونی له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێریی ئه‌منیه‌تیدا پاش چاكبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ٣ مانگ له گرتنگه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
شایانی باسه كه پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌ركان سه‌عیدی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایەن ده‌زگای ئه‌منیه‌تییه‌وه هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا كه نابی ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی دابنرێ.