پارلمانی بریتانیا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
ڕۆژی ڕابردوو پارلمانی بریتانیا، دانیشتنێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان کرد و دۆخی ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە دانیشتنەکەدا، ھەر یەک لە لێژنەکانی پارلمانی بریتانیا، باسیان لە ھەرێمی کوردستان کرد، هەیئەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە پێویستی زانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ھاوکاری ئاوارەکانی کوردستان بکا، ھاوکات کوردستانی بە نموونەی پێکەوە ژیانی فرەنەتەوە و ئایینەکان دانا.
هەیئەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەوەشی خستەڕوو: “زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ پێشمەرگە بۆ پیکەوە ژیان شەھید بوونە، کەچی بەغدا لە جیاتی ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکا، بودجەی بڕیوە”.
نەدیم زەھاوی، ئەندامی پارلمانی بریتانیا، جەختی لەوە کردەوە: “دەبێ رێز لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بگیرێ”.
هەروەها پێداگریی لەوە کردەوە: “ریفراندۆم تاکە فریادڕەسە بۆ کورد، دەبێتە ھۆی سەقامگیری ناوچەکەش، چونکە کورد بە درێژای مێژوو رووبەڕووی ستەم بووتەوە