کۆڵبەرێکی برینداری کورد، خەڵکی شاری سەردەشت دوای چەند ڕۆژ لە نەخوشخانەی شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کۆڵبەرێکی کوردی بە ناوی “زورار محەممەدی” کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت کە به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران بریندار و دوای چەند ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
ئەو کۆڵبەرە لە ناوچەکانی “کانی زەرد”ـی سەردەشت کەوتبووە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران و دوای چەند ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد بە هۆی قووڵی برینەکەی گیانی لە دەست دا.
هەروەها چەند ڕۆژ لەمەو بەر گرووپێک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری “ئەلبیران” سەر بە بەخشی سێرۆ سەر بە شاری ورمی کەوتنە بەر دەستڕێژی گولەی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران و لە
لەو ڕووداوەدا دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی “گوڵ شێخان” سەر بە سۆمای برادۆست و دوو کۆڵبەری دیکە خەڵکی گوندی “بانی” سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بریندار کران.
شوناسی دوو کۆڵبەر کە بریندار کراون “ناسر عومەر زادە” و “دوکتور خۆشرو” خەڵکی گوندی گوڵ شێخان ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە کە ئەو چوار کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ لەژیر چاودێری پزیشکی دان.