حیزبی دێموکراتی کوردستان داوای له سهرجهم شارو ناوچهکانی کوردستان کردوه بۆ پشتیوانیکردن له خهڵکی مههاباد بێنه مهیدان.
حیزبی دیموکراتی کوردستان له بهیاننامهیهکدا وێڕای مەحکوومکردنی پەلاماری دەستدرێژیکەرانە بۆ سەر فەریناز خوسرەوانی کە بووە هۆی مەرگی ناوبراو؛ بێدەنگنەبوونو هەڵویستگرتنی خەڵکی قارەمانی مەهابادی لە ئاست ئەو تاوانە، بەرز نرخاندوه.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دهڵێ خەڵکی مەهاباد، نیشانیان دایەوە کە لە ئاست سووکایەتی و تاوان دەرحەق ڕۆڵەکانی خۆیان بێدەنگ نابنو چاویان لە ئاست خوینی بە ناحەق ڕژاوو گیانی بە ناحەق ئەستیندراوی کچێکی لاوی شارەکەیان نانووقێنن. حیزبی دیموکراتی کوردستان لهو بهیاننامهیهدا توندوتیژی نواندنی دامودەزگا پیوەندیدارەکانو هیزە سەرکوتکەرەکانی به توندی مهحکووم کردوه، کە لە جیاتی لێکۆڵینەوە لە تاوانبارانی سووکایەتی پێکردن وگیانلەدەستدانی کچێکی کورد، کەوتوونە دەسڕێژ لە خەڵکی نارازی.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ههروهها داوای لە خەڵکی سەرجەم شارو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردوه بە کردەوە پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی زامداری مەهاباد ڕابگەیەننو دهڵێ ئیستا نۆرەی خەلکی شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتە کە بە پشتیوانیی مەهابادی خرۆشاوی زامدارەوە بچن. ئەگەر کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی دیکەوە هێزی چەکداری بۆ سەرکوتی مەهابادییە خرۆشاوەکان هێناوە، پیویستە لەمڕۆوە خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکان رێپێوانی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن، هەم تاوانی پەلامار بۆ سەر فەریناز و دەیان تاوانی دیکەی کاربەدەستانی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی لە دژی ڕۆڵەکانیان مەحکووم بکەن، هەم هاودەنگی و پشتیوانیی خۆیان لە نارەزایەتی دەربڕینی خەڵکی مەهاباد رابگەیەنن.