پا‌رلمانتارێكی كورد گوتی: کۆماری ئیسلامیی ده‌بێ تۆپباران‌کردنی سنووره‌كانی كوردستان ڕابگرێ.
نازم هه‌ركی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له پارلمانی كوردستان ڕا‌یدە‌گه‌یه‌نێ، ده‌بێ كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانه‌كانی بۆ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕابگرێ، چونكه ناكرێ هه‌ركاتێك كێشه‌ی ناوخۆی بۆ درووست ببێت سنووره‌كانی ئێمه تۆپباران بكا و هاووڵاتییانی ئێمه زیانیان به‌ربكه‌وێ.
هەروەها جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌ڵێ، ئێمه له ڕێگای كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانه‌وه په‌یامی خۆمان به کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نین و پێیان ده‌ڵین، ده‌بێ تۆپباران ڕابگرن و نابێ به‌هۆی كێشه‌ی خۆتانه‌وه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان گرفتی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دروست نه‌كردووه، چونكه به‌رده‌وام له هه‌وڵدا بووه و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش قسه‌ی كردووه تا سنووره‌كانمان پارێزراو بن.
هەر لە پێوەندیی لەگەڵ تٶپبارانکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بانگ کرد.
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه كۆماری ئیسلامی ئێران گونده‌كانی سنووری سیده‌كان و چۆمانی تۆپباران كرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئافره‌تێك برینداربوو و زیانی ماددیشی لێكه‌وته‌وه.