جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانیی پارێزگای كرماشان ڕایگه‌یاند كه سه‌دی ٢٤ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی داخراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، عه‌لی یه‌زدانی له ڕێوڕه‌سمێكدا له پارێزگای كرماشان گوتی، تا ئێستا سه‌ردانی زۆر یه‌كه‌ی پیشهسازییم له ئاستی ئێران‌دا كردوه و ، زۆربه‌یان داواكارییه‌كانیان له بواره‌كانی سیستمی بانكی یا ماڵیاتی و دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون و زۆربه‌یان دوو یا سێ شیفت كار ده‌كه‌ن به‌ڵام له پارێزگای كرماشان سه‌تا ٣٠داخراوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، زیاتر له هه‌زار یه‌كه‌ی پیشه‌سازیی له‌و پارێزگایه‌دا هه‌یه كه له‌و ڕێژه‌یه سه‌دی ٢٤ی ناچالاكن و سه‌دی ٣٤ به گشتی داخراون و توانای نۆژه‌نكردنه‌وه هاتنه‌وه‌ی بازاڕی كاریان نه‌ماوه.
یه‌زدانی گوتی، به‌پێی بڕیاراتی ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی پیشتیوانیكردن و گه‌شه‌پێدانی ئابووری له ناوچانه‌ی كه گه‌شه‌یان نه‌كردوه تێچووی ته‌واوی بۆ دابین ده‌كه‌ین. كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و قسانه‌یان زۆر كردوه به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر له چوار چێوه‌ی قسه‌دا ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، یه‌كه‌كانی پیشه‌سازیی پارێزگا له‌گه‌ڵ 18 بانك گرێبه‌ستیان هه‌یه ته‌نیا یه‌ك بانكیش هاوكاریی ئه‌و یه‌كانه‌ی نه‌كردوه و هه‌ر بۆیه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری داخراو و نیوه داخراون.