سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران شكایه‌تی خۆیان له عه‌لی محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی شاعیر و ڕه‌خنه‌گری كورد و چالاكی سیاسی وه‌رگرته‌وه و قه‌راره دادگا بێتاوانیی ناوبراو ڕابگه‌یه‌نێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، عه‌لی محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی كه ڕۆژی 8 بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ یه‌ك ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران به هۆی خوێندنه‌وه‌ی شێعرێكی ڕه‌خنه‌گرانه ده‌سبه‌سه‌ر كرا و چه‌ندین لایه‌ن وه‌ك سپای پاسداران و دەفتەری ئەحمەد٧ی جه‌ننه‌تی شكایه‌تیان لێ‌كرد و خوازیاری دادگایی‌كردنی ناوبراو بوون.
پێشتر دادستانی پارێزگای ئیلام حوكمی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراوی ڕاگه‌یاندبوو و پاش ماوه‌یه‌ك له گرتنگه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا و وه‌رگرتنه‌وه‌ی شكایه‌تی سپای پاسداران ناوبراو ئازاد كرا و قه‌راره له دادگا به ڕه‌سمی پێی ڕابگه‌یه‌ندرێ و ئازاد بكرێ.
عه‌لی محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی ساڵی ١٣٤٧ له ئه‌یوانی ڕۆژاوا له دایكبووه و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی شێعر و ئه‌ده‌بی شار‌و پسپۆڕی باڵای شیمیی كاربردی و هه‌روه‌ها مامۆستای شیمی له زانكۆی ئه‌و شاره بوو و پێشتریش له بواری ئه‌ده‌ب و فەرهەنگی كه‌ڵهوڕ له ئه‌یوان چالاكیی كردوه.