به‌ندكراوێكی عەقیدەتی پاش تێپه‌ڕبوونی‌٤٣ ڕۆژ به‌سه‌ر لێدانی جه‌ڵده‌ی دڵ له زیندانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان نێردرا و دوای چه‌ند كاتژمێرێك بۆ زیندان گه‌ڕێندرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئه‌بووبه‌كر مه‌لازێهی، به‌ندكراوی سیاسیی به‌لووچ له زیندانی زاهیدان كه ڕۆژی ٧ی بانه‌مه‌ڕی جه‌ڵده‌ی دڵ لێیدابوو ڕۆژی ١٠ی خه‌رمانان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان نێردرا و به خێرایی بۆ زیندان گه‌ڕێنداریه‌وه.
پزیشك به ناوبراو گوتبووه كه ده‌بووا پاش لێدانی جه‌ڵده‌كه به خێرایی خۆت گه‌یاندبا نه‌خۆشخانه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون بنه‌ماڵه و بۆ خۆشی له نامه‌یه‌كدا داوای له كاربه‌ده‌ستانی زیندان كردبوو كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بیگوازنه‌وه به‌ڵام پاش زیاتر له ٤٠ ڕۆژی داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا و پاش پێدانی چه‌ند حه‌ب و پومادێك دوای نێوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ بۆ زیندان گه‌ڕێندرایه‌وه.
ئه‌بووبه‌كر مه‌لازێهی له دایكبووی ساڵی ١٣٦٠ و خه‌ڵكی شاری سه‌ربازه و خاوه‌نی ژن و ٦ منداڵه، ناوبراو ڕۆژی ١٤ی به‌فرانباری ساڵی ٩٣ له‌گه‌ڵ 33 كه‌سی دیكه هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر و ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
ئه‌بووبه‌كر مه‌لازێهی له‌گه‌ڵ ١٠ كه‌سی دیكه له لاوانی نه‌سیرئابادی شاری سه‌رباز زیاتر له ٢ ساڵ و ٦ مانگه بێ ئه‌وه‌ی كه تاوانێكیان كردبێ یان حوكه‌میان بۆ بڕابێته‌وه چاره‌نووسیان ناڕوونه و له زینداندا ڕاگیراون.
شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر جارێ به بیانوویه‌ك كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان ده‌چه‌وسێننه‌وه و له خۆڕا ده‌سبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن و له زینداندا په‌روه‌نده‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن و حوكمی له خۆڕایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.