عەبدولخالیق رەحمانی نووسەر و وەرگێڕی سەقزی دوای سێ ساڵ ماندووبوون و تێکۆشانی ئەدەبی “مەم وزین” بەرهەمی بەنرخی ئەحمەدی خانی بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕاوە.
ئەو نووسەرە کوردە ڕایگەیاند “مەم و زین” کە میراتێکی ئەدەبی وکەلتووریی گەلی کوردەو لە ڕوانگەی ڕۆژهەڵات ناسەکانەوە وەکوو بەرهەمێکی جیهانی گرینگی پێدراوە، بۆ بە هۆی ئەوە کە بۆناساندی ئەو ئاسەوارە زێڕینە بە فارس زمانان ماوەیەکی زۆر سەر قاڵی ئەو وەرگێڕانە ببم و لەو ڕێگەوە ئاستی ئەدەب و وێژی کوردی بناسێنم.
وەرگێڕانی ٢٧٠٠ بەیت بۆ سەر زمانی فارسی کارێکی ئاسان نیەو ئەو وەرگێڕە کوردە بەشێکی زۆر لە ژیانی خۆی بەو شاکارە کوردییە تەرخان کردووە.
شایانی باسە “مەم وزین” بەرهەمی ناوداری ئەحمەدی خانی لەلایەن رۆژهەڵات ناسەکانەوە سەرنجی زۆری دراوەو بۆ سەر زمانەکانی رووسی، ئاڵمانی و فەرانسەویی وەرگێراوەتەوە و خزینەیەک لە ئەدەبی کلاسیکی جیهان وەئەژمار دێ.
عەبدولخالیق رەحمانی نووسەر و وەرگێڕی کورد، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سەقزە و جیا لەو بەرهەمە بە نرخە واتا وەرگێڕانی “مەم وزین” بۆ سەر زمانی فارسی، خاوەنی کۆمەڵە شێعرێکی چاپ نەکراوە.