سەعات ٥ی سه‌ر له به‌یانیی رۆژی دووشەممه رێکه‌وتی ١٢/٤/١٣٩٦ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به ٣/٧/٢٠١٧ی زایینی، هێزه‌کانی ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌ی پیرانشارەوە ناوچه سنوورییه‌کانی حاجی ئۆمه‌ران، لایگوندهژوور، کونه‌ڕێ و بهردهسوورانی باڵه‌کایه‌تیی زۆر به توندی تۆپ و کاتیوشاباران کردوه، له ئاکامی ئه‌م کرده‌وه دڕندانهیەدا، هه‌وارگه و باغ و بێستانی خەڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره زیانێكی ئێجگار زۆری پێگەیشتووە و به‌داخه‌وه ژن و منداڵێكیش تا ئەم ساتە لەو سۆنگەیەوە بریندار بوون.
رێژیمی ئیسلامیی ئیران له درێژه‌ی کاره دژی مرۆڤایهتیهکانیدا هه‌رجاره به بیانوویه‌ک هێرش ده‌کاته سه‌ر سهروهرییەکانی خاکی هه‌رێمی کوردستان له باشوور و، ژیان لە خەڵكەكەی تێکده‌دا و ماڵیان وێران ده‌کا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ هیوای چاکبوونه‌وه بۆ بریندارهکانیئهم رووداوه، ئه‌م کرده‌وه سه‌ره‌ڕۆیانه و دژی ئینسانییه ، کە پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانە به‌توندی مه‌حکووم ده‌کا و، داوا له بیروڕای گشتی و کۆڕ و کۆمه‌ڵه بهشەردۆستهکان ده‌کا، سنوورێک بۆ ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌ی کۆماری ئیسلامی دابنێن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیسیۆنیسیاسی- نیزامی
١٢/٤/١٣٩٦ههتاوی