حیزبی دیموکراتی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا وێڕای مەحکوومکردنی پەلاماری دەستدرێژیکردنه سەر فەریناز خوسرەوانی کە بووە هۆی مەرگی ناوبراو؛ داوای له چه‌کداره کوردەکانی ڕێژیم له مه‌هاباد کردوه تا به‌جێی سه‌رکوتی خوشک‌و براو هاوشاری‌و هاونه‌ته‌وه‌ی خۆیان هاوده‌نگیان بن.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خرۆشانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد به‌رده‌م هۆتێل “تارا”ی ئه‌و شاره‌دا بڵاوی کردۆته‌وه، وێڕای بانگه‌واز بۆ پشتیوانیی شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له شاری مه‌هاباد ده‌ڵێ: بە دەرفەتی دەزانین هەموو ئەو چەکدار و کاربەدەستە کوردانەی خزمەتی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەکەن، وریا بکەینەوە کە کۆماری ئیسلامی دەیەوێ ئەوان بۆ سەرکوتی خەڵکی هاوشاری و هاوزمان و هاونەتەوەی خۆیان بە کار بێنێ.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی حیزبی دێموکڕات‌دا هاتووه که وەختی ئەوە هاتوە ئه‌و هێزه چەکدار و کاربەدەستە کوردانە له کوردستان چاوی خۆیان بکەنەوەو لە جیاتی جێبەجیکردنی پیلانی بکوژانی خوش و برا وخەڵکی هاوشاری و هاوزمان و هاونەتەوەی خۆیان، لە گەڵ خەڵکی بێزار لە ستەم و تاوان، هاودەنگی بنوێنن و ڕابردووی خۆیان بەهەڵویستێکی بوێرانە و شەرافەتمەندانە بکڕنەوە.