وەڤدێکی دوو کەسی کۆمیتەی سویسی حدک رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢ی ژولی ٢٠١٧ی زایینی لە شاری زووریخ پێکهاتوو لە مامۆستا مەلا عەزیز ئەحمەدی و ئەیووب ئیسماعیلی بەشداری چلەی ماتەمینی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران بوون .
وەڤدی حیزبی دێموکرات لەو یادەوەریەدا کە بە دەیان حیزب و رێکخراوی دیکە تێیدا بەشدار بوون، پەیامی کۆمیتەی حیزبیان لە لایەن مامؤستا عەزیز ئەحمەدی تێکۆشەری دێرینی ئەو حیزبە لەو وڵاتە پێشکەش بە ئامادە بوان کرد. لەو پەیامە باسێکی تایبەت لە ژیان و خەباتی کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا کرابوو و هەروەها باسی لایەنە ئەدەبی و سیاسیەکانی ئەو سەرکردە شۆرشگێرەی گەلی کورد لە باشوور کرابوو.
پاشان لە پەیامەکەی کۆمیتەی حدک، داوای یەکریزی و تەبایی لایانە سیاسییەکانی باشوور بە تایبەت لە سەر ئەو پرسە گرینگەی ئێستا لە باشوور لە ئارا دایە کە ریفراندۆمە کرابوو و ئەوەیان وەک هەلێکی زێرینی مێژوویی ناو برد .
جێگای ئاماژەیە کە پەیامەکەی وەڤدی کۆمیتەی حیزب لە لایەن بەشداربووانەوە پێشوازیەکی زۆر باشی لێ کرا و بەرز نرخێندرا.