باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی رووداوی هاتوچۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
لە ڕێگەی تەشکیلاتەوە هەواڵمان پێگەیشتوە کە سالار ساڵحی خەڵکی گوندی جامەردی بۆکان باوکی پیشمەرگەی شەهید سمایل ساڵحی بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە سمایل ساڵحی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکی حیزبی لە نێوشاری بۆکان بە دیل گیراوە دوای ساڵێک ئازار وئەشکەنجەی نیو سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، گوللە باران کرا.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکاری شەهید سمایل ساڵحی و بنەماڵەی ئازیزیان، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە هاوخەم دەزانێ.