ئومید ده‌باغچی موكری له سیهه‌مین ساڵی به‌ندكرانی‌دا له زیندانی مه‌هاباد له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئومید ده‌باغچی موكری ئه‌ندازیاری كۆمپیوتێری، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد سه‌باره‌ت به مردنی گوماناویی فه‌ریناز خوسره‌وانی له به‌رده‌م هوتێلی تارا له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تیی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره له ماڵی خۆی ده‌سبه‌سه‌ركرا.
گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد، له سه‌ره‌تای خه‌رمانانی ساڵی 94 له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی 4 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ناوبراو پاش تێپه‌ڕبوونی قۆناغی له ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره ڕاسته‌وخۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره گواسترایه‌وه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا مه‌ره‌خه‌سی پێنه‌دراوه.
مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسیی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی 17 بانه‌مه‌ڕ به شكاندنی شووشه‌ی ماڵه‌كه‌یان و كردنه‌وه‌ی ده‌گای ماڵه‌كه‌یان و پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 2 له‌پ تاپ و موبایله‌شه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
ناوبراو له دایكبووی ساڵی 1361 له باغی سیسه‌ی شاری مه‌هاباده.
مه‌ئموران له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا به شێوه‌یه‌ی ناشیاوانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كرد و هه‌روه‌ها چه‌ندین جار برایه‌كی به ناوی شێركۆ بۆ ئیتلاعات بانگ كردوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه.