له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دوو كاسبكاری كورد بریندار و دهگكوژرێن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كومیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كان له سنووری چه‌مپاراو كه‌سێك به ناوی واحید قادری ته‌مه‌ن 17 ساڵان، كوڕی سه‌لام خه‌ڵكی كه‌نده سووری سه‌ربه شاری بانه ده‌كوژرێ و كه‌سێكی دیكه به ناوی محه‌ممه‌دئه‌مین به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و به‌خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه ده‌گوازرێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بردنی ته‌رمی واحیدش بۆ نه‌خۆشخانه خه‌ڵك و هێزه ئینتزامییه‌كان پێك ههڵدهچڕژێن و خەڵکی وەزاڵەهاتوو هێرش دەکەنە سەر جێگری سەرهەنگی هێزە چەکدارەکانی شاری بانەو بە لێدان توڕەیی خۆیان دەردەبڕن.