کاک حەسەن ئەمینی قازی شەرعی کوردستان و بەرپرسی شوڕای فەقهیی گشتی و لە مامۆستایانی ئاینی ناسراوی کوردستان رۆژی ٨ی پووشپەڕ سەر لە نوێ بانگهێشتی دادگای روحانییەتی شاری هەمەدان کرا.
هەواڵدەریی هێرانا هۆکاری بانگهێشت کردنی ناوبراوی بۆ لێپرسینەوەی سەر لە نوی سەبارەت بە پەروەندی قەزایی ساڵی ٨٨ کە نەبەستراوە باس کرد.
کاک حەسەن ئەمینی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو جاڕێکی دیکە بانگهێشتی دادگای روحانیەت کرا بوو.
چەند رۆژ لەمەوپێش دیسان لە ڕیگای تەلەفۆنەوە ئاگادار کراوەتەوە کە دەبێ رۆژی ١٤ی پووشپەر لە بەردەم دادگای روحانیەتی شاری هەمەدان ئامادە بێ.
عەلامە حەسەن ئەمینی لە دایکبووی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی کە کەسایەتێکی خوشناو وناسراوە سەبارەت بە بانگهێشت کردنی بۆ داداگا بە هەواڵدەریی هێرانای ڕایگەیاند؛ کە پەروەندەکەم لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی ئاوەڵەیە و هەر ساڵ دووجار لە ئیتڵاعاتی شاری سنە لێپێچینەوەم لێدەکرێ و دەیان کەڕەت بە هۆی چالاکییەکانم هەڕەشەم لێکراوە.
هەواڵدەرییەکان باس لەوە دەکەن کە داوکاری ناوبراو بە دامەزراندنی مێدیایەکی تایبەت بە ئەهلی سوننەت لە دەنگ روڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئیتلاعاتەوە رەد کراوەتەوە.
شایانی باسە کاک حەسەن لە دەگمەن کەسایەتییە ئاینیەکانە کە کوردانەو بوێرانە لەهەمبەر کێشەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و دووچاوەکیی و هەڵاواردنی ئایینی لە ئێران خاوەن هەڵوێست بووەو لە رووداوی هوتیل تارای مەهاباد فەریناز خوسرەوانی بە شەهید ناوبرد و ناوەندە ئەمنیەکانی لەو پێوەندیی لەگەڵ ئەو ڕووداوەو هێرش کردنیان بۆسەر خۆپێشاندەران مەحکووم کرد.
هەروەها بێجگە دەسبەسەر کرانی لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی لە فرۆکەخانەی زاهیدان، ناوبراو لە چالاکانیی ئایینی سوننی مەزهەبە، کە لە دەیەی ٦٠ ی هەتاوی ٥ساڵ زیندانی بەسەر سەپا.