سەر لە ئێوارەی رۆژی هەینی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ بە سەرپەرەستی سۆران شێرزاد، ئەندامی کومیتەی گشتی حیزب لە نۆروێژو کاک حەسەن غەمبار بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی حیزب لە ئۆستفۆڵد بە هاوڕێیەتی کاک هاشم رۆستەمی و کاک خدر میراوەیی تێکۆشەرانی دێرینی حیزب بەشدارییان لە کۆریادی شەهیدانی کۆبانیو عاموودا دا کرد.
کۆریادەکە بە سروودی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، دواتر بەرپرسی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە نۆروێژ بەڕێز مەحموود برۆ وێڕای بەخێرهاتن کردنی حیزبو لایەنە سیاسییەکان، باسێکی کورتی لە سەر کۆبانیو عامووداو، شەهیدانی ئەو دوو شارەو باردۆخی کورد لە قۆناغی هێرشی داعشو خۆپێشاندانی خەڵکی عاموودا پێشکەش کرد کە تیشکی خستبووە سەر لایەنە جۆربەجۆرەکانی ئەو هێرشەو هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لە سەر دۆخی ئەو کاتی کۆبانێو عاموودا دا. دوا بە دوای وتاری ئەنجوومەنی نیشتمانی وتاری حیزبو لایەنە سیاسییەکان خوێندرایەوە. سۆران شێرزاد بە نوێنەرایەتی لە کومیتەی گشتی حیزب لە نۆروێژ، بە کورتی باسی بارودۆخی ئەو کاتی کۆبانی کرد کە بە بە دۆخێکی دژواردا تێپەڕ دەبوو و کوردان لە هەر چوارپارچەی کوردستان نیگەرانی کەوتنی کۆبانێ بوونو ئامادەی هەموو هاوکارییەک بوونو دڵیان لە کوبانی لێی دەدا. لە درێژەی باسەکەی دا سۆران شێرزاد باسی لە کاتی کەوتنە مەترسی داگیرکردنی کۆبانێ کرد کە لەو کاتەدا هاوئاهەنگییەک لە نیوان کوردانی رۆژئاوای کوردستان دروستت بوو، هەروەها هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان بە چەکو چۆڵی قورس یارمەتی برا کوردەکانییان دا لە کاتێک دا هێزە هەرێمیو جیهانییەکان چاوەڕێی
کەوتنی کۆبانی بوون بوون بەڵام کوردان نەیان هێشت خەونی نەیارانی کورد جێبەجێ بێو ئەفسانەی شکست نەخواردووی داعشیان تێکشکاند. لە یەک رستەدا کۆبانی سەرکەوتنی کوبانی بەرهەمی یەکیەتی کوردانو باوەڕێ بەرزی تێکۆشەرانی بوو
لە کۆتایی باسەکەی دا سۆران شێرزاد سەری رێزو نوازشی بەرامبەر بە شەهیدانی کوردستان بە گشتیوعاموودا بە تایبەتی دانواند.
دواتر پەیامی حیزبو لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەو کۆریادە’ دا خوێندرایەوە.
هەروەها بەرێزان هاشم رۆستەمیو مامۆستا محەممەد جومعە چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد.
کاک هاشم رۆستەمی ئەندامی کومیسیۆنی چاوەدێری پێڕەوی ناوخۆ باسێکی کورتی لە سەر ناسیۆنالیزمی کوردیو خەسارەکانی پێشکەش کرد، هەروەها مامۆستا محەممەد جومعە سکرتێری پێشووی پارتی دێموکراتی کوردستانی سوورییە باسی دۆخی رابردوو و ئێستای کوردی لە رۆژئاوا کرد.
کۆریادەکە دوای دوو کاتژمێر کۆتایی پێهات.