٥ شاخەوانی سەرکەوتووی کورد بە مەبەستی بە دەستهێنانی نازناوی جیهانیی پڵنگی بەفری خۆیان ئامادە کردوە.
بایزید نیکبەخت لە پیرانشار ، حسێن محەممەدی لە بانە ، فواد بەهمەنی لە سنەو شێرکۆ عەزیزی و کەماڵ حسینی خەڵکی بۆکان ٥ شاخەوانی لێهاتووی کوردن، کە بە مەبەستی تۆمار کردنی نازناوی جیهانیی بۆ وەرزشی شاخەوانی ، دوای بەزاندنی دوو شاخی خانتێنگری و پووبدا لە قرقیزستان ، دەبێ لە ماوەیەکی دیاری کراودا ٥ شاخ بەرزایی ٧٠٠٠میتری لە رووسیە سەرکەون و ئێنجا لە لایەن فیدراسیۆنی شاخەوانی رووسیەوە نازناوی پڵنگی بەفرییان پێدەبخشرێ.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ کام لە شاخەوانانی کورد ئەو نازناوەیان بە دەست نەهێناوە
وەرزشی شاخەوانی کوردستان سەرەڕای نەبوونی پاڵپشتی بەهێزی دەوڵەت، تاکوو ئێستا لە ئاستی جیهان سەرکەوتنی باشی وەدەستهێناوە
دوو شاخەوانی کوچکردووی کورد محەممەد هەوراز و موقبیل هونەرپەژوهـ چ لە ئاستی ئێران و چ لە ئاستی جیهاندا ناسراون.