عەلائەددین برووجێردی بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس شوڕای ئیسلامی ئێران رۆژی هەینی لە کەمتەرخەمیی بەرپرسان، سەبارەت بە لە کەمییدانی ئاو لە ساڵانی ڕابردوو بە توندی ڕەخنەی گرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، عەلائەدین برووجێردی لە درێژەی دیدارکردنی لە ناوچە پەراوێزنشینەکانی شاری مەشهەد کە کێشەی ئاوی خواردنیان هەیە ڕایگەیاند؛ قەیرانی ئاو لە ئێران بۆتە بابەتێکی ئەمنیەتی ومەترسیدار و ناچاربووین لە کۆمیسیۆنی ئەمنەیەتی نەتەوەیی، کۆمیتەی ئەمنیەتی ئاو پێکبهێنین.
ناوبراو لە پێوەندی لە گەڵ کەمیی ئاو لە ئێران کە بۆتە قەیرانێکی ئەمنیەتی ڕایگەیاند لە ٣٨ ساڵی ڕابردوو گرینگی بەو گرفتە نەدراوەو ئەمە لە کاتێکدایە دەمانزانی لە وڵاتانی کەم ئاو و سەرچاوە ئاوییەکانمان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتی دیکە زۆر کەمە، هەربۆیە ئێستا ئیتر کەمیی ئاو لە بەشێکی زۆر لە ئێران بۆتە بابەتێکی ئەمنیەتی و مەترسیدار.
بەپرسی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی وتی: جێبەجێی نەکردنی یاسای پێوەندیدار بە سەرچاوە ئاوییەکان و، کەمتەرخەمیی بەرپرسان و گرینگی نەدان بەو پرسە ژینگەییە هۆکاری سەرەکیی قەیرانی ئاو لە ئێرانە.
پێشتر رۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە کێشەی قەیرانی ئاو لە ئێران نووسیبووی؛ بەرچاوترین مەترسی بۆ سەر ئێران لە کەمییدان ئاو و لەناوچوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو وڵاتەیە، کە لە داهاتووی نیزیک دەبێتە گرفتێکی سەرەکیی لە ئێران.
هەروەها “گری لویس” نوینەری بەرنامەی گەشەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ئێران لەوباروە بە رۆژنامەی رۆیتێرزی ڕایگەیاند بوو؛ لە ئێستادا قەیرانی ئاو بۆتە پرسێکی ئەمنی ومرۆیی ئێران و سێبەری بەسەر ئەو وڵاتە کشاوە .
بە پێی ڕاپۆرتی رویتێرز ساز کردنی بەنداوی زۆر و ، سیستمی ناکارامەی کشتوکاڵ و وشکساڵی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی قەیرانی ئاوە لە ئێران و ئەمەش لە داهاتوو هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئەو وڵاتە.