بنه‌ماڵه‌ی سه‌عد شێرزاد به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ چاوپێكه‌وتنی كوڕه‌كه‌یان چووبوون له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه ناوبراو له مافی چاوپێكه‌وتن بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له حاڵێكدا كه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌عید شێرزاد بۆ چاوپێكه‌وتنی سه‌عید هاتبوونه زیندان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه پێشیان پێ گیرا و ئاگاداریان كردنه‌وه كه دادستان مافی ملاقاتی له سه‌عید ستاندۆته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌عیدیش ڕایگه‌یاند كه‌س منی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه به واتایه‌كی دیكه ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی ئاگاداریان نهكردوومهتهوه. به‌رپرسانی زیندان پاش مانگرتنی سه‌عید له هه‌مبه‌ر بارودۆخی خراپی زیندان له‌و كاته‌وه به شێوه‌یه‌كی ناقانوونی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ كراوه.
سه‌عید شێرزاد بێ ئه‌وه‌ی كه له‌و دواییانه‌دا په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێی بۆ كرابێته‌وه له مافی ملاقات بێبه‌ش كراوه. پێشتریش له كاتی ملاقاتدا هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاویان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كردبوو.
سه‌عید شێرزاد، چالاكی سیاسیی كورد ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣ له شوێنی كاره‌كه‌ی له پاڵاوگه‌ی شاری ته‌ورێز ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایه‌وه و پاشان بۆ ڕه‌جایی شاره گواسترایه‌وه.
ناوبراو پاش چه‌ندین جار دهواكهوتنی دادگایی كردن، خه‌رمانانی ساڵی 94 له‌لایه‌ن لقی 15ی دادگای شۆڕشی تاران، پاش 15 مانگ به تۆمه‌تگه‌لی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه و هه‌وڵدان دژه ئاسایشی نیشتمانیی حوكمی٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراو پێشتریش رۆژی ٣١ی گه‌لاوێژی ساڵی ٩١ بۆ یارمه‌تیگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه لێدراوی پارێزگای ته‌ورێز له شاری ئه‌هه‌ر چووبوو، ده‌سبه‌سه‌ركرا و پاش ١٩ ڕۆژ به دانانی بارمته ئازاد كرابوو.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كورده له زینداندا چه‌ندین جار مانی گرتووه و ته‌نانه‌ت جارێكیان به‌هۆی پێشێلكردنی مافی زیندانیان و بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لێوه‌كانی خۆی درووبوو.