نوێنه‌ری ئەمریكا له كۆبوونه‌وه شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كا و شورای ئه‌منیه‌تیش بێده‌نگه.
ئەمریكا له حاڵێكدا باس له بێده‌نگی و شكستی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌كا و ده‌ڵێ، سه‌رۆكی كاروباری سیاسیی ئه‌و ڕێكخراوه گومانی له‌وه دایه كه ئایا هاویشتنی مووشه‌ك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پێشێلكردنی بڕیارنامهكانه یان خێر! له‌و حاڵه‌شدا نوێنه‌ری یه‌كیه‌تیی ئورووپا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێداگریی له‌سه‌ر پاراستن و پێبه‌ندبوون به ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران كرده‌وه.
نیكی هێلی، باڵوێزی ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی، به‌رده‌وامیی هاویشتنی مووشه‌كه بالستیكهكانی ئێران، قه‌ده‌غه كراوه، كڕینی تێكنۆلۆژیی مووشه‌كی و سه‌فه‌ری كاربه‌ده‌ستانی نیزامیی ئێران بهڵگهگهلێكن كه ئێران پێبه‌ند به به‌ڵێنییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بووه.
هه‌روه‌ها جێفری فێلتمه‌ن، سه‌رۆكی سیاسیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا بۆ شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نووسێ، هاویشتنی موشه‌كی بالستیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشێلكردنی بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ڕاگرتنی پاپۆڕێكی هه‌ڵگری چه‌كوچۆڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاوه‌كانی ئۆقیانووسی هیند له‌لایه‌ن وڵاتی فه‌رانسه‌وه یه‌كێكی دیكه له پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
نیكی هێلی ڕایگه‌یاند كه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری ئامریكای هه‌ر ئێستا له حاڵی پێداچوونه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزهكاندان، دۆناڵد ترامپ ئه‌و ڕێكه‌وتنه به كاره‌ساتبارترین ڕێكه‌وتنی جیهانی ده‌زانێ.