٦ ئه‌ندامی دیكه‌ی لەشكری فاتمیونی سپای قودسی سه‌ربه سپای پاسداران له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كانی سووریه، ٦ ئه‌ندامی لەشكری فاتمیون كه له ئه‌فغانییه‌كان پێكهاتووه و له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ده‌كرێن له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه كوژران و ڕۆژی ڕابردوو له ئێران نێژران.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێ ئه‌و كوژراوانه له شیعه ئه‌فغانییه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران بوون كه له له‌شكری فاتمیونی سپای قودس، لقی ده‌ره‌وه‌ی سپای پاسداران به وته‌ی خۆیان بۆ پاراستنی حه‌ره‌م له شه‌ڕی سووریه‌دا به‌شدار بوون.
ئه‌و میلیشیا كوژراوانه بریتین له سه‌ید مێهدی حوسێنی، یه‌حیا عه‌زیمی، سه‌ید نادر حوسێنی، سه‌ید عه‌بدولحوسێن حوسێنی، عه‌لیڕه‌زا ڕه‌زایی و محه‌ممه‌دشه‌ریف سه‌روه‌ری بوون كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به مه‌رج بۆ شه‌ڕی سووریه نێردرابوون.
هه‌وره‌ها ڕۆژی 3ی جۆزه‌ردانیش 6 كه‌سی دیكه كه له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا كوژرابوون له شاری قوم نێژران.
ناردنی ئه‌فغانییه‌كانی بۆ به‌شداریكردن شه‌ڕی سووریه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌شار ئه‌سه‌د له چوارچێوه‌ی دروشمی “به‌رگری له حه‌ره‌می حه‌زره‌تی زێنه‌ب” ئه‌نجام دراوه كه ئه‌و بابه‌ته ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاش له ڕاپۆرتی پێوه‌ندیدار به قاچاخكردنی مرۆڤ له ساڵی ٢٠١٧ له به‌شتی پێوه‌ندی به ئێران به تێروته‌سه‌لی باسی له‌و بابه‌ته كردوه.