ئەنجومەنی سەوز ئەندێشانی لاوانی شاری مەهاباد بە بۆنەی ٣٠یەمین ساڵڕۆژی شیمیاییبارانی شاری سەردەشت، بە کێشانەوەی وێنە لەسەر پارچە هاودەردیی خۆیان لەگە منداڵانی شاری سەردەشت دەربڕی.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەنجومەنی سەوز ئەندێشانی لاوانی شاری مەهاباد، بە کێشانی وێنە لەسەر پاڕچە هاوخەمیی خۆیان بە بۆنەی ٣٠ ساڵەی شیمیاییبارانی شاری سەردەشت دەبڕی.
ئەو وێنەنانە لە لایەن منداڵان و مێر منداڵانی کانوونی ژمارەی ٢ی شاری مەهاباد لە ڕاستای هاودەری و هاوخەمی لەگەڵ منداڵانی شاری سەردەشت و بەرکەوتووانی شیمیاییبارانی ساڵی ٦٦ی هەتاوی ئەو شارە بووە.
ئەو وێنانە لە ڕۆژانی ٣ و ٥ی هەتاوی، کێشراون و ئەمڕۆ ٧ی پووشپەڕ پێشکەش بە منداڵانی شاری سەردەشت کرا.
هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە پاسکیل سوارانی شارەکانی مەریوان و بۆکان مەودای ئەو دوو شارەیان هەتا شاری سەردەشت بە مەبەستی پشتیوانی لە بەرکەوتووانی شیمیاییبارانی ئەو شارە پێوا.
ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، شاری سەردەشت لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکوومەتی بەعسی عێراقەوە بۆردومان کرا و لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی پاش شیمیاییبارانەکەدا ١٤٠ کەس بەهۆی ئەو چەکەوە گیانیان لە دەست دا.