پارلمانتارێکی پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، کە پێویستە ڕاپرسی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان جێبەجێ بکرێ.
دیرایەت دیلان تاشدەمیر، پارلمانتار و وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە راگەیاندووە، گۆڕانکاریی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو دەدەن و دەبێ گەلی کورد لەو گۆڕانکارییانەدا پشکی هەبێ.
دیرایەت دیلان تاشدەمیر بە پێویستی زانی کە هەموو جیهان رێز لە ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بگرێ، چونکە ریفراندۆم مافێکی گەلی کوردستانە.
ئەو پارلمانتارەی هەدەپە داوا دەکا رێز لە ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بگیرێ و ئەنجامەکە هەرچییەک بێ، جێبەجێ بکرێ.
پێشتر مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاری دا کر لە رۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێ.