خەڵکی بەشەرەف و نیشتمانپەروەری کوردستان
لاوان و ژنانی ئازا و بەهەڵوێست
هه‌ر وه‌کوو ئاگادارن رژیمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژ نیه که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن نهخوڵقێنێتو کارنامه‌ی خۆی رۆژ به رۆژ رهشترنهکات.
له تازه‌ترین تاوانیدا که له لایه‌ن دهستو پێوه‌نده‌کانی کۆماری به‌ربه‌ری ئیسلامی ئێران له 13ی بانه‌مه‌ڕ له شاری مه‌هاباد ئه‌نجام دراوه، کچێکی ته‌مه‌ن 26ساڵان به ناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی به داخه‌وه بوو به قوربانی ههلسووکهوته نامرۆڤه‌کانی ده‌ست و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسڵامی له شاری مه‌هاباد .
فه‌ریناز لیسانسی کامپیوته‌ری هەبوو و ده‌رچووی زانکۆ بوو، بۆ بژێوی ژیانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی له هوتێل تارای مه‌هاباد خه‌ریکی کار بوو.
له رۆژی 3ی مه‌ی، واته 2رۆژ دوای رۆژی جیهانی کرێکاردا، خاوەن کاری فه‌ریناز لەپێناو بەرژەوەندی مادی خۆی، دەیهەوێ فەریناز بکاتە قوربانی بۆ مه‌ئموورێکی رێژیم و هەر بۆیە گوشار ده‌خرێته سه‌ر ئەم کچە بۆ ئه‌وه‌ی دست‌درێژی سێکسی بکەنە سەر، به‌ڵام فه‌ریناز بۆ پاراستنی کەرامەتی، خۆی له نهۆمی چوار ئهوهوتێله ڕا فڕێ ده‌دات و له ئاکامدا ئه‌و کچه گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
به‌م شێوه‌یه فه‌ریناز مه‌رگی به سه‌ربه‌رزی هه‌ڵده‌بژێرێ و ئه‌م کاره‌ساته ناخی هه‌موو ئینسانێکی به‌شه‌ڕه‌ف ده‌هه‌ژێنێ.
دهستو پێوه‌نده‌کانی رژیم بۆسه‌ر پۆش کردن و به لاڕێدا بردنی راستییه‌کان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵکی به شه‌ڕه‌فی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌ری مه‌هاباد به تایبه‌تی، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ی رێژیم وه‌گه‌ڕ بخهنو بەرامبەر ئەم کارە قێزەونە هەڵوێست بگرن.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات.
له کۆتاییدا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنەماڵەی (فه‌ریناز خوسره‌وانی) ده‌که‌ین و سه‌بووریش بۆ خزم و که‌س و کاری به ئاوات ده‌خوازین.
کومیته‌ی به‌رێوبه‌ری گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
17/2/1394