• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی پیرانشار بەبۆنەی ٣٠ ساڵە بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/06/29
جۆری بابەت: کوردستان

لەو ڕۆژەی هیرۆشیما بوو بە خاوەنی دەستە خوشک و لە تاو دەردی سەردەشت ئێش و ژانی خۆی لەیادچۆوە…

لەوڕۆژەی‌دا کە ئەو ڕۆڵانەی بە تاوانی کورد بوون ڕیز کرابوون تا زیندەبەچاڵ بکرێن، لەسەر لێواری چاڵەکانی ئەنفالی بیابانەکانی ڕۆمادی و پێش ئەوەی بە زیندوویی خاکیان وەسەرکرێ و سیەکانیان پڕ بێ لە خیزی بیابان، ئاوڕێکیان دایەوە تا دوایین فرمێسکیان بۆ شارێک بڕێژن کە هەناسەبڕکەی گرتبوو و لە نێو کەفی دەم و پۆرگەکانی جەستەی زامداری دا دەگەوزا.

لەو ڕۆژەی مرۆڤایەتی سەری شۆڕ بوو لە شوورەیی ئەو کارەساتەی نەیارە دڕندەکانی بەسەر‌ سەردەشتیان هێنا…

دیسان لێک کۆدەبینەوە؛

کۆدەبینەوە تا فرمێسکی قەندیل لە سەر گۆڕی شەهیدانی سەردەشت هەڵوەرێنین…

کۆدەبینەوە تا خەمەکانی سەردەشت لە سەر کۆڵی خانێ دانێین کە تازە کۆڵبەریی بە باڵای هەردووکمانەوە دورواوە…

ئەوڕۆ ۷ی پووشپەڕە بە کاتی سەردەشت

 

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان!

برینداران و زامدارانی خۆڕاگری کیمیاباران!

خەڵکی بەشەڕەفی سەردەشت!

هەموو خەڵکی کوردستان!

لە کاتێکدا کە سی ساڵ بەسەر کارەساتی دڵتەزێن و نامرۆڤانەی کیمیابارانی شاری سەردەشتدا تێدەپەڕێت، ئەو کەسانەی خەونی قڕکردنی گەلەکەمانیان دەبینی بە ڕەزیلانەترین شێوە کە شایەنیان بوو کەوتوونە ناو زبڵدانی مێژوو.

کە دەڕوانینە ئەو بارودۆخەی کە گەلەکەمان سی ساڵ لەمەوبەر پێیدا تێدەپەڕی و کارەساتی سەردەشت و هەڵەبجەی لێکەوتەوە، تا ئێستا ئاڵ و گۆڕێکی زۆر‌ بەسەر ناوچەکە و جیهان دا هاتووە کە زۆربەیان لەو ڕۆژەدا چاوەڕوان نەدەکران. لەدوای ئەنفال و سەردەشت و هەڵەبجە و کۆڕەو تا دەگاتە داعش، کە هەموویان بە مەبەستی قڕکردنی گەلی کورد هاتنە ئارا، تا ئەوڕۆ کە سەربڵیندتر لە هەموو کاتێک لە مێژوودا بریندار و ماندوو لەسەر لوتکە ڕاوەستاوین، ئەوەی هەرگیز نەگۆڕاوە، پشت‌گوێ خرانی زامدارانی بەرکەوتووی کیمیاباران و قەرەبووی زیانلێکەوتوان و ناساندنی کارەساتەکە بە ژینۆساید و تەنانەت پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ناوچەکەیە لە ئاستێکی ئاسایی و چاوەڕوانکراو دا.

ئەوەی گۆڕاوە، هاتنە ئارای ژینۆسایدێکی تازەیە؛ ئەمجارەیان خەوشدار بوونی کەڕامەتی مرۆڤ و مردنیەتی بۆ وەدەست‌هێنانی پاروویەک نان. مردنی تاک و بە کۆمەڵی میراتگرانی کیمیاباران بە دەستی ڕنووی بەفر و هەڵدێران لە کێو و ڕەوەز و تەنانەت گولـلەی هێزە نیزامییەکانیش!!

ئەمڕۆش هەمیسان کۆبووینەتەوە تا وێڕای مەحکوم کردنی بڕیاردەران، بکەران، هۆکاران و هاوکارانی کارەساتی نامرۆڤانەی کیمیابارانی شاری سەردەشت کە بێگومان بە مەبەستی قڕکردنی گەلەکەمان ئەنجام درا و هەروەها دەربڕێنی هاودەردی و هاوخەمی خەڵک و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی شاری پیرانشار لەگەڵ زامەکانی سەردەشتی شەهید، پشتیوانی خۆمان بۆ وەدیهاتنی هەموو داواکاریە ڕەواکانتان ڕابگەیەنین

 

ڕێکخراوە مەدەنیەکانی پیرانشار:

بنکەی ئەدەبی ڕووناک

کۆمەڵی ژینگەپارێزانی پیرانشار

کافە کتێبی ئەندێشەی پیرانشار

شاخەوانانی پیرانشار

۷ی پووشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist