له ٣٠مین ساڵیادی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت، زامی کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوانی سالی ٦٦ی هه‌تاوی له شاری سه‌رده‌شت و، کاره‌ساتی کوشتن وبریندارکردنی کۆڵبه‌رانی کورد، بۆ به خه‌م و ده‌ردی هاوبه‌شی خه‌ڵکی کوردستان.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی ٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ، که ڕێکه‌وته له‌گه‌ڵ ٣٠مین ساڵیادی کاره‌ساتی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت، به به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵک کوردستان له شاری سه‌رده‌شت، ڕێوره‌سـمێکی هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی هه‌واڵێک که له‌شاری سه‌رده‌شته‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوه، له ٣٠مین ساڵیادی بوردۆمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت به ده‌سپێشخه‌ری چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی و ژینگه‌پارێزانی کورد، ئه‌و یاده وه‌کوو به‌شێک له مێژووی ژینوسایدی گه‌لی کورد کرایه‌وه و یاد وناوی شه‌هیدانی ٧ی پووشپه‌ڕ به‌رز ڕاگیرا و هاوخه‌میی و هاوپێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ زیان وه‌به‌رکه‌وتووانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه دووپات کرده‌وه.
به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی ناوچه جیاجیاکانی کوردستان به ئاماده‌بوونیان له ڕێوره‌سمی ساڵیادی کیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت، جارێکی دیکه ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یان مه‌حکوومکرد و، هه‌ر چه‌شنه که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی ده‌وله‌تی ناوه‌ندییان سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به برینداران و زیان وه‌به‌رکه‌وتووانی کیمیابارانی ٧ی پووشپه‌ڕیان شه‌رمه‌زار کرد.
له ته‌نیشت رێپێوانی به‌ربڵاو و تایبه‌ت به کاره‌ساتی کیمیابارانی شار سه‌رده‌شت ، به‌شداربووان کردیان به ده‌رفه‌تێک که ئه‌و رۆژه به‌ناوی “نا بۆ کوشتنی کوڵبه‌رانی کورد ناودێڕ بکه‌ن و له‌و پێوه‌ندییه‌ش، کۆمه‌ڵێک چالاکییان به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووان به هه‌ڵگرتنی تراکت و دروشمی پێوه‌ندیدار به کوشتن و بریندارکردنی کاسبکارانی سه‌ر سنوور، له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیمه‌وه، خوازیاری ڕاگرتنی ته‌قه کردن و کوشتنی کۆڵبه‌ران بوون که بۆته کاره‌ساتێکی نامرۆڤانه و، هه‌موو رۆژێک له سنووره‌کانی کوردستان روو ده‌دا.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسی چه‌ند جار هه‌وڵیان دا، که تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار به پرسی کۆڵبه‌ری له‌و رێوڕه‌سمه کۆبکه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌شداری به‌رچاوی خه‌ڵک و یه‌کده‌نگی ویه‌کریزی ئاماده‌بووان، ڕیگه‌ی ئه‌و کاره‌ی به هێزه ئه‌منییه‌کان نه‌دا.
شایانی باسه له‌سه‌ر پیشنیار و بانگه‌وازی به‌شێک له چالاکانی مه‌ده‌نی وسیاسیی کورد، ٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به رۆژی نا بۆ کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد ته‌رخان کرا ، که له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به به‌ربڵاوی پێشوازی لێ‌کرا.