محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی بیرجه‌ند به‌هۆی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشییه‌وه له بارودۆخی خراپ‌دا ده‌ژی و له مافی پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی له به‌ندی ١٠٣ی زیندانی بیرجه‌ند به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی مل، گورچیله، چاو و، ئه‌گه‌ری ئاپاندیس پێویستیی به چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه به‌لام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌نددیار له ناردنی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان تا ئێستا خۆیان بواردوه و ئه‌و مافه‌ی ناوبراویش پێشێلكراوه.
ناوبراو گوتوویه ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌نێردرێم مان له خواردن ده‌گرم. چه‌ندین جار ناوبراویان بۆ بێهداریی زیندان بردوه به‌ڵام پزیشك پێی ڕاگه‌یاندوه لێره چاره‌سه‌ر ناكرێی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناوبراو نزیك به ١٢ ساڵه له زیندان دایه، به‌پێی قانوونی سزاكانی ئیسلامی مافی چاره‌سه‌ری پزیشكی و پێدانی مه‌ره‌خه‌سی هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی سه‌پاندنی حوكمی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا ئه‌و مافه‌ی لێی‌ستانداروه‌ته‌وه.
دوایین جار ناوبراو ڕۆژی ٥ گه‌لاوێژی ٩٥ له زیندانی بیرجه‌نده‌وه به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی بۆ ماوه‌ی ١٢ ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی پێداربوو. به‌ڵام ئێستا بارودۆخی جه‌سته‌یی خراپە ، له پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی له پاییزی ساڵی ٨٤ ده‌سبه‌سه‌ركراو و پاش ١٥ مانگ لێكۆڵینه‌وه له گرتنگه‌كاندا ، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم دادگایی كرا و سه‌رجه‌م حوكمی ١٨ ساڵ زیندان و دوورخستنەوه، بۆ زیندانی ته‌به‌سی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و پاشان بۆ زیندانی بیرجه‌ند دوور خرایه‌وه.
ناوبراو برای محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی‌یه كه ڕۆژی دووشی‌ه‌ممه‌١٨ گه‌لاوێژی ساڵی ٩٥ له‌گه‌ڵ ٥ زیندانیی دیكه له زیندانی ده‌ریای ورمیه‌وه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترانه‌وه و سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩گه‌لاوێژ حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان جێبه‌جێكرا.