كاسبكارێكی دیكه‌ی كورد له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕێژیم برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورپارێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كۆمه‌ڵێك كاسبكاری كورد له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت كۆڵبه‌رێك به ناوی زورار عه‌بدوڵاهی به سه‌ختی برینداربوو و بارودۆخی جه‌سته‌یی ناجێگیره.
زورار عه‌بدوڵاهی خه‌ڵكی ئاوایی نه‌ڵاسی شاری سه‌رده‌شته كه له سنووره‌كانی شاری سەردەشت، خه‌ریكی كۆڵبه‌ری بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كاسبكاری دیكه له كه‌مینی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه ده‌كه‌ون و، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و به توندی بریندار ده‌بێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندی تەقەکردن لە کۆڵبەران و لە هه‌واڵێكی دیكه‌دا شەوی دووشەممە ٥ی پووشپەڕ، لە ئەنجامی بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری نێوان نۆدشە و تەوێلە چوار سەر ئەسپی کاسبکاران لە شوێنێک بە ناوی”نەڵکەمینە” بە کوشت چوون.
بەپێی بەندی ئەلف لە مادەی ٢ی یاسای قاچاخ، کەلوپەلی قاچاخ کە نرخەکەی لە ١ میلیۆن تمەن کەمتر بێ ، هیچ سزایەکی نییە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو کەلوپەلانەی کە کۆڵبەران هەڵی دەگرن لەو ڕێژەیە کەمترە کە ئەو سزایە بیانگرێتەوە، بۆیە دەبێ تەنیا کەلوپەلەکانیان زەوت بکرێ.