پاش ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌٣ به‌ندكراوی خه‌ڵكی شنۆ، بۆ گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپا و حیفازت له شاری ورمێ گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ٣ به‌ندكراوی كورد به ناوه‌كانی فاڕووق شاروێرانی، ئه‌میر په‌یغامی و تاهیر خورشیدی كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له شاری شنۆ به تۆمه‌تی سیخوڕی و پێوه‌ندی‌هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ركرابوون، پاش لێكۆڵینه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات و حیفازه‌تی سپا له شاری ورمێ گواسترانه‌وه و ، پاش ماوه‌یه‌كی بێسه‌روشوێنبوونیان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بنه‌ماڵه‌كانیان ئاگادار كرده‌وه.
ڕۆژی ١٠ جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ تاهیر خورشیدی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، خه‌ڵكی سه‌یداوێی شاری شنۆ كه پێشتر سه‌ربازی سپای پاسدارن ببوو به تۆمه‌تی سیخوڕی له گرتنگه‌كانی شنۆ‌دا ڕاگیرابوو بۆ ورمێ گواسترایه‌وه.
ئه‌میر په‌یغامی ڕۆژی ٨ جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانه‌وه له شاری شنۆ له ماڵی خۆی ده‌سبه‌سه‌ركراو شتومه‌كه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و ، ته‌نانه‌ت پاسپۆرته‌كه‌شیان لێستاندۆته‌وه و پاش ناردنی بۆ گرتنگه‌كانی ورمێ بنه‌ماڵه‌كه‌ی شوێنی ڕاگرتنی كوڕه‌كه‌یان پێزانی.
هه‌روه‌ها ڕۆژی‌٢١ی بانه‌مه‌ڕ فاڕووق شاروێرانی، كوڕی ئه‌حمه‌د به تۆمه‌تی سیاسی و پێوه‌ندی هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری شنۆ به بێ مۆڵه‌تی قانوونی ده‌سبه‌سه‌ر و پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی بۆ گرتنگه‌كانی ئیتلاعات گواسترایه‌وه.